عێراقچی: پلانی ئەتۆمی ئێران ڕێگەچارەی سەربازیی نییە

وزیری دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە پێشێلکاریی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی وەسف کرد و وتی، "پلانی ئەتۆمی ئێران ڕێگەچارەی سەربازیی نییە."
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵیCGTN ی چین، سەبارەت بە پلانی ئەتۆمی ئێران، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و ئەندامێتی تاران لە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، هەڵویستی تارانی شێکردەوە.
عێراقچی بە ئاماژە بەوەی کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەلماندی کە پلانی ئەتۆمی ئێران، ڕێگەچارەی سەربازیی نییە، وتی، "تاکە ڕێگەی کارا، دیپلۆماسی و دانوستانە و مۆسگەربوونیشی کاتێک مومکینە کە لایەنی بەرامبەر دەست لە زێدەڕۆیی سەربازیی هەڵبگرێت و زیانەکانی ئێران قەرەبوو بکاتەوە."
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو دەستدرێژییەی بە پێشێلکاریی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی وەسف کرد و وتی، "ئەو هێرشە پێشێلکارییەکی گەورەتر و بەدوور لە لێبوردنە، چونکە دەتوانێت پاشهاتێکی ژینگەیی کارەساتباری بۆ مرۆڤایەتی بەدواوە بێت."
عێراقچی لەبارەی ئەندامێتی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای، ڕایگەیاند، "ئێران بەهایەکی زۆر بە ئەندامێتی خۆی لەو ڕێکخراوەیە دەدات و هەولەکانی شانگهای بۆ نرخاندن و پێگەدان بە وڵاتانی باشوور لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زۆر گرینگە و وەک دەبینین وڵاتانێکی زۆر لە هەوڵی تەڤڵبوون بەو ڕێکخراوەن و ئەوە لەجێی خۆیدا گرینگە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.